AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١ ١٠:١٢

پزشکیان پێش لە چوونی بۆ نیۆیۆرک:

دەنگی مافخوازی خەڵکی ئێران بە گوێی جیهان دەگەیێنین

دەنگی مافخوازی خەڵکی ئێران بە گوێی جیهان دەگەیێنین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی خەڵکی ئێران، دەنگی مافخوازی و دەنگی دادخوازی کە بڕوای ئێمەیە، بە گوێی کەسانێک کە لەوێن دەگەیێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانی خۆی پێش سەفەر بۆ نیۆیۆرک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مێهرئابادی تاران ، وتی: بە پشتی خودا هیوادارین لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی خەڵکی ئێران ،دەنگی مافخوازی و دەنگی دادخوازی کە بیر و بڕوامانە بتوانین بگەیێنینە گوێی کەسانێک کە لەوێن.

ناوبراو زیادی کرد: نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ڕێکخراوە زۆر گرینگەکان و دەستکەوتی گرینگی مرۆڤایەتییە، پێگەیەکە کە هەموو سەرۆکەکانی وڵاتانی جیهان لەوێ ئامادە دەبن و بەشداری ئەوان بۆ ئاشتی و ئاسایش و پاراستنی گۆی زەوی کە تێیدا ژیان دەکەین و چارەسەری کێشەکانە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: ئەمە پێگەیەکە کە ئەگەر ئەرکی خۆی بە ڕاستی جێبەجێ بکات، ئەو کاتە نابێت وڵاتێک هەنبێت کە بە بۆنەی توانی زانستی و تەکنۆلۆژیایەوە کە هەیەتی وڵاتانی دیکە بوردمان بکات و خەڵک و ژن و منداڵ بکوژێت و نەخۆشخانەکان بکاتە ئامانج و ئەو کات بڵێت کە ئەوێ تیرۆریستی لێ بووە.

پزشکیان جەختی کرد: ئەو ڕژێمە لە ڕاستیدا ەر کارێک کە ئەنجام دەدات، پاساوێکی بۆی هەیە و بەداخەوە ژمارەیەک لە وڵاتانێک کە بە ڕواڵەت بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن، قبووڵی دەکەن کە ئەوان بە دوای تیرۆریستدا دەگەڕێن لە حاڵێکدا کە ڕاستییەکان جۆرێکی دیکەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی ئێرانیانی دانیشتووی ئەمریکا وتی: دەتوانین لەگەڵ ئیرانیانێک کە لەوێن گفتوگۆ بکەین و ڕوانگەکانمان بگۆڕینەوە و ئەو کەشەی کە بە سەر ئێمە و ئەواندا زاڵە بگۆڕین.

پزشکیان درێژەی دا: ئێرانی ئێمە زۆر ئەمنتر و ئازادتر لە ئەوەیە کە لەسەری باس دەکرێت ئاڵبەت ئەوە بە ئەو مانەیە نییە کە لە ئێراندا هیچ کێشەیەک بوونی نییە. بەدڵنیاییەوە لە هەڵسوکەوتی ئێمەدا کێشەیەک هەیە بەڵام ئامانجی ئێمە لەسەر بنەمای ماف و دادپەروەری و بینینی هەموو خەڵکی ئازیزە.

هەروەها وتیشی: هیوادارین لە ئەو هەلە کە بەدەست هاتووە بتوانین لەگەڵ ئێرانییەکان گفتوگۆ بکەین، هەروەها لەگەڵ مێدیاکان قسە بکەین و ڕوانگەی خۆمان ڕابگەیێنین. هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە سەبارەت بە ئاشتی، ئاسایش، ئابووری، وەبەرهێنان، سەرمایەدانەری، گەشتیاری و هتد گفتوگۆ بکەین .

News ID 51816

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha